zhyr

ژنێک لە دهۆک بەچەقۆ هاوسەری پێشووی دەکوژێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی-دهۆک

ژنێکی عەرەب کە خەڵکی بەغدایە لەگەڵ هاوسەرەکەی نیشتەجێی دهۆکن، بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی بەچەقۆ هاوسەرەکەی کوشتووە

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری هاوڵاتی کەوتووە لە دهۆک ،روداوکە لەگەرەکی حی شورتە لەناوەندی دهۆک ڕویداوە، ژنەکە لەدایک بووی ساڵی2000و لەیانەیەکی شەوانە ئیش دەکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی دهۆک  بە هاوڵاتی وت"پۆلیس ئەو ژنەی دەستگیرکردوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری ڕوداوەکە دیار نییە".

وتیشی،" پێش ماوەیەک ئەو ژن و پیاوە لەیەکتر جیابوونەتەوه، تەنها یەک کچ یان هەیە"

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار