وشکەساڵیی مەترسیدار پارێزگای ورمێ دەگرێتەوە

زیاتر لە نیوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان روبەڕوی کەمئاویی دبنەوە

دەریاچەی ورمێ

2 ساڵ لەمەوپێش



باران بارین لە ورمێ زیاد دەکات و بەرپرسێکیش دەڵێت زیاتر لە نیوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو پارێزگایە روبەڕوی کەمئاویی مەترسیدار بونەتەوە.

ئیسماعیل سیمایی، بەڕێوبەری کەشناسیی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ تا سەرەتای ئەمساڵ 56%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو پارێزگایە روبەڕویی کەمئاویی مەترسیدار بونەتەوە و 13%ی زەوییەکانیش لە دۆخی کەمئاویی قورسدان.

بە وتەی سیمایی: ئەمساڵ لە ورمێ 260.6 ملیم باران باریوە کە بەراورد بە ساڵی رابردو کە نزیکەی 258 ملیم باریوە تەنها 1% زیادی کردوە بەڵام پاڕێزگاکە روبەڕوی 16% کەمئاویی درێژماوە بوەتەوە.

ئەو پێشبینی کردوە؛ پلەکانی گەرما بە رێژەی 2% لە ورمێ بەرز ببێتەوە کە ئەوەش کاریگەریی زیاتری لەسەر کەمئاوایی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبێت.

لێدوانی سیمایی لە کاتێکدا دەریاچەی ورمێ زیاتر لە 10 ساڵە روبەڕوی وشکەساڵیی بوەتەوە و هەندیکجار بە بیناوی گواستنەوەی ئاوی سەرچاوەکانی ئاوی رۆژهەڵات بۆ دەریاچەکە، ئێران ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە رۆژهەڵاتەوە دەڕژێنە هەرێمی کوردستان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار