ئێران 50 ملیۆن برمیل نەوتی بۆ ساخ ناکرێتەوە

بەهۆی چالاک نەکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نەوتی ئێران کڕیاری نییە

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران

11 مانگ لەمەوپێش



کۆمپانیایەک ئاشکرای دەکات ئێران بەهۆی ساخنەبونەوە، بڕێکی زۆر لە نەوتەکەی هەڵگرتوە و وەزیری نەوتی وڵاتەکەش دەڵێت: 78 ملیۆن نەوت و سوتەمەنیی کۆگاکراو ساخ کراوەتەوە.

ناوەندی ئامار و زانیارییەکانی کۆمپانیای کپلێر بڵاوی کردەوە؛ ئێران بە ناچاریی بڕی 50 ملیۆن بەرمیل نەوت و سوتەمەنیی لە وڵاتەکەی کۆگاکردوە کە کڕیاری نییە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە تا کۆتایی ساڵی 2021 ئێران نەیتوانیوە 44 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی وڵاتەکەی ساخ بکاتەوە و کڕیاری نەبوە بەڵام ئەو بڕە لە ئەمساڵدا گەیشتوەتە زیاتر لە 50 ملیۆن بەرمیل.

لە لایەکی دیکەوە جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران بە میدیای وڵاتەکی راگەیاندوە؛ لە سەرەتای دەستبەکاربونی ئیبراهیم رەئیسی، وەک سەرۆک کۆمار، بڕی 78 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و سوتەمەنیی لە بازاڕەکانی جیهان ساخ کراوەتەوە.

کۆمپانیای کپلێر ئاماژەی بەوە کردوە زیاتر لە 16 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێران لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکاندان کە لە ئاوەکانی کەنداو لەنگرەیان گرتوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کردبوە کە ئێران لە چوارچێوەی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی داوای لە ئەمریکا کردوە رێگە بدات ئەو وڵاتە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ماوەی شەش مانگدا بفرۆشێت بەڵام واشنتۆن پێشنیارەکەی تارانی رەت کردبوەوە.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ساڵی 2018 ، ژمارەیەک سزای توند بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپێنرا و ئەوەش وای کرد فرۆشی نەوتی وڵاتەکە لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ کەمتر لە 850 هەزار بەرمیل کەم بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار