چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە ئەوا "دەزانین لە چ هۆڵێکە و هیچ چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە، پێش تاقیکردنەوەکانیش چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکرابون، هەفتەی رابردو یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا".

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەمو رۆژێک لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 8:30ی بەیانی لە هەمو کۆمپانیاکان ئینتەرنێت دەوەستێت، ئاگادار چاودێر و بەڕێوەبەرەکانیشمان کردوە بەوپەڕی هێمنی مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران بکەن و هاوکاریان بن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوەش وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە ئەوا "دەزانین لە چ هۆڵێکە و هیچ چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە، بۆیە راستەوخۆ ئیجرائات دەکرێت، پێش تاقیکردنەوەکانیش چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکرابون، هەفتەی رابردو یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا".

کۆی ئەو قوتابى و خوێندکارانەى مافی تاقیکردنەوەیان هەیە 117 هەزار و 364 قوتابى و خوێندکارن کە بەم شێوەیە دابەشبوون:

بەشى زانسى: 75 هەزار و 239
بەشى وێژەیى: 39 هەزار و 113
بەشى پیشەیى: سێ هەزار و 12


 ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم وتیشی،" قوتابیان و کەسوکاریان دڵنیا دەکەین تەواوى کارى لۆجستى بۆ پڕۆسەکە ئامادەکراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار