لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا و باکوری کوردستان ٤٠ ژن کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوێکی بەرگریکردن لە ژنان، لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا و باکوری کوردستان ٤٠ ژن کوژراون.

رێکخراوی ( ئێمە کوشتنی ژنان رابگرین) کە لە باکوری کوردستان و تورکیا بەرگری لە ژنان دەکات ئاماری مانگی ئایاری توندوتیژی سەر ژنانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا و باکوری کوردستان ٤٠ ژن کوژراون. لەو ژمارەیە ١٢ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٨ ژن لەلایەن پیاوانی دیکەوە، ٧ ژن لەلایەن خۆشەویستیەکانیانەوە، ٣ ژن لەلایەن هاوسەرەکانی پێشوویانەوە، ٣ کن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، ٢ ژن لەلایەن برکانیانەوە و ٢ ژنیش لەلایەن خزم و کەسوکاریانەوە کوژراون و بکوژانی سێ ژنیش دیار نییە و ئاشکرا نەکراون.

لە ئاماری ( ئێمە کوشتنی ژنان رابگرین) هاتووە، جگە لەوەش ٢٢ ژنی دیکە بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە کە تاوەکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانیان روون نییە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردبوو، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە تورکیا و باکوری کوردستان ٣٣٤ ژن کوژراون و ٢٤٥ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار