گردبوونەوەی جووتیارانی تۆپزاوا بەردەوامە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ روپێوی زەویی جوتیارانی کورد و تورکمان لە سنوری تۆپزاوا و ترکەڵان دەکرێت و دەدرێت بە وەزارەتی بەرگری عێراق، جوتیارانیش ناڕازین.

 دوای چەند رۆژێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی جوتیارانی کورد و تورکمانی سنوری تۆپزاوا و ترکەڵان، بڕیارە ئەمڕۆ ڕوپێوی زەوییەکان بکرێت و بە رەسمی بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق، کە پێشتر لە چوارچێوەی تەعریبی ناوچەکە ئەو زەویانە خرابوونە سەر وەزارەتەکانی عێراق.

جووتیاران خۆیان بە خاوەنی راستەقینەی ئەو زەوییانە دەزانن و تاپۆی رەشی عوسمانییان هەیە و دەڵێن، تاوەکو دەست لە زەوییەکانیان هەڵنەگیرێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، شەقام چۆڵ ناکەن و درێژە بە خۆپێشاندانەکە دەدەن.

سوپای عێراق بەنیازە لە تۆپزاوای کەرکووک دەست بەسەر چەندین هەزار دۆنم زەویدا بگرێت، بەبیانووی ئەوەی موڵکی وەزارەتی بەرگرییە، لەکاتێکدا سەرجەم زەوییەکان لە چوارچێوەی مادەی 140ـدان و نابێ حکومەت دەستیان بەسەردا بگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار