هەسەدە: لە مانگی ئایاردا ٢١ تیرۆریست دەستگیرکراون

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەسەدە رایگەیاند کە لە مانگی ئایاردا ١٦ ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا و ٢١ تیرۆریست دەستگیرکراون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ئامارێکی لەبارەی چالاکی و ئۆپراسیۆنی هێزەکانیان لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە.

هەسەدە دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا، هێزەکانیان بە تەنیا ١٢ ئۆپراسیۆن و لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا چوار ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە.

هەسەدە ئاشکرای کرد کە لە ئۆپراسیۆنەکاندا ٢١ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون. هەروەها تیرۆریستێکیش کوژراوە.

لە ئامارەکەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیدا هاتووە، " لە مانگی ئایاردا دەوڵەتی تورکیا ٣٢ جار بە تانک و ٤ جاریش بە درۆن هێرشی لە بەرامبەر شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجام داوە. بەگوێرەی ئامارەکە، لە هێرشەکاندا چوار شەڕڤان و دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون. هەروەها چوار شەڕڤان و نۆ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار