دوای حەوت رۆژ لە وونبوونی شوفێری تەکسیەکەی زاخۆ بە برینداری دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای حەوت رۆژ لە ونبوونی گەنجێکی کوردی تەمەن  38 ساڵ کە شۆفێری تاکسییە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، بە برینداری دۆزرایەوە.

ئەو هاوڵاتییە کە ناوی عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیمە کاتژمێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی 29ی ئایاری 2023،  ونبوو؛ دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، تاکسییەکەی لە دەرەوەی سەنتەری زاخۆ دۆزرایەوە. کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو، ئەو گەنجە بە برینداری گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

 ئیبراهیم کە زڕ برای ئەو گەنجەیە بە هاوڵاتی ی وت" عەزیز حەوت رۆژ لەمەوبەر چەند سەرنشینێکی لەزاخۆوە بۆ دهۆک گواستووەتەوە لەوکاتەوە دیار نەما، دوای ئاگادار کردنەوەی پۆلیس لە ونبوونی و گەڕان بەدوایدا هیچ شتێک مان دەست نەکەوتو نەماندۆزییەوە"

براکەی عەزیز وتیشی "شەوی ڕبردوو نزیک ١٢ ی شەو بە برینداری گەڕاوەتەوە ماڵەوە و لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە".

ئەوەشی ڕونکردەوە،"  تائێستا لێکوڵینەوەکان تەواو نەبوونە و لەوانەیە سبەی پولیس عەزیز تەسلیمی ئێمە بکەنەوە".

عەزیز زەینەلعابدین 10 ساڵە ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە و دانیشتووی سەنتەری زاخۆیە، هەشت ساڵە شۆفێری تاکسییە و کوردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار