پەرتووکێکی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زانکۆی تۆرینۆی ئیتالیا بڵاو کرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە زانکۆی تۆرینۆی ئیتاڵیا، چاپی ئیتاڵی پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، بڵاوکرایەوە.

کتێبی سۆسۆلۆژیای ئازاد’ـی عەبدوڵا ئۆجالان – کە بەم دواییە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئیتاڵی – لە بەشی کەلتوور و سیاسەت و کۆمەڵگە،ڕۆژی ٣٠ـی ئایار، لە زانکۆی تۆرینۆی ئیتاڵیا لە لایەن چەند پرۆفیسۆرێکەوە سیمینارێکی لەسەر پێشکەشکرا.

لە سیمینارەکەدا کورتەیەک لە چەمکی کۆمەڵناسی و کۆمەڵگەی پێشنیارکراوی کتێبی ” سۆسیۆلۆژیای ئازادی”ـی خرایە ڕوو، هەروەها تیشک خرایە سەر ڕەخنەکانی ئۆجەلان لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و تیۆرەکانی “پۆزەتیڤیست” و یۆرۆسەنترییەکان” کە ئەورووپا سەنتەریی بەبنەما وەرگرتووە.

ئەوە روون کرایەوە "ڕێبازێکی گشتگیر پێویستە بۆ کێشە هەنووکەییەکانی جیهان کە  تێزەکانی ئۆجالان لەمبارەیەوە پێویستییەکی بایەخدارە".

لە کۆتای سیمینارەکەدا وتیان  "بەو هیوایەن، کە هزری عەبدوڵلا ئۆجالان زیاتر لە چوارچێوەی زانکۆکاندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت و ببێتە پایەی بیرکردنەوە لە زانستە مرۆییەکان و زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار