لە سلێمانی نۆ کەس بە شەڕە چەقۆ و دەمانچە برینداربوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو گرووپدا نۆ کەس برینداربوون و 18 کەسیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو گرووپ کە هەر گرووپە و خزم و کەسی یەکدی بوون، لەنێو شاری سلێمانی بووە بە شەڕیان و نۆ کەس لە هەردوولا برینداربوون.
هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و چەند كەسێكیان دەستگیركردوە كە لەنێویاندا ژن هەیە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیشیان بۆ هۆكاری سەرەكی ئەو شەڕە دەستپێكردوە و لە شوێنی رووداوەکە و 18 کەس لە هەردوولا دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەڕکەرەکان "قەرەجن" و ماوەیەکە چوونەتە سلێمانی و لەوێ نیشتەجێبوون، کێشە لەنێوان هەردوولادا هەبووە و شەڕەکەش پەیوەندیی بە کێشەیەکی کۆنیانەوە هەبووە.

بابهتی پهیوهندیدار
