تا ئێستا توركیا عێراقی بۆ هه‌نارده‌کردنەوەی نه‌وتی هه‌رێم ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا توركیا عێراقی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی 10 هه‌فته به‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی توركیاوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا توركیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ عێراق هه‌ڵنه‌كردووه تا ده‌ست به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكاته‌وه.
له‌وباره‌وه، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه: "عێراق ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، به‌ڵام هێشتا توركیا عێراقی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه تا ده‌ست به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه".
عاسم جیهاد ڕایشیگه‌یاند: بێگومان عێراق و توركیا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه.
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕۆژی 25 ی مانگی 3 ی ئه‌مساڵ، دوای ئه‌وه‌ی عێراق سكاڵاكه‌ی له‌ژووری ناوبژیوانی پاریسی دادگای نێوده‌وڵه‌تی له توركیا برده‌وه، ڕاگیراوه.

