كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە كەشوهەوای هەرێم ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە، لەگەرمیانیش بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 43 پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ، نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی چوارشەممە بەهەمانشێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ، نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی
هەولێر : 37
سلێمانی : 36
دهۆك : 37
كەركوك : 41
هەڵەبجە : 37
زاخۆ : 37
سۆران : 35
گەرمیان : 43

بابهتی پهیوهندیدار
