باڵی سەربازی پژاک: لە هێرشەکەی ئاسۆسدا گەریلایەکمان شەهید بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەرەکە باڵی سەربازی پژاک باسی ئەوەی کرد کە لە هێرشەکەی ٤ی ئەم مانگەدا بۆ سەر ئاسۆس لەلایەن درۆنەکێکی تورکیاوە، گەریلایەکیان شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی هێرشی درۆنێکی تورکیا بۆ سەر هێزەکانیان لە چیای ئاسۆس لە ٤ی ئەم مانگەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە، " شەوی ٣ لەسەر ٤ی حوزەیران چیای ئاسۆس لەلایەن درۆنێکی دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کرا.

درۆنەکە کاتژمێر ٨ی ئێوارە لە نزیک گوندی گەڵالە هێرشەکەی ئەنجامداوە." یەرەکە دەڵێت، لە هێرشەکەدا گەریلایەک شەهید بوو و ناسنامەکەی لە چەند رۆژی داهاتووەدا بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار