لە ورمێ 175 تۆن توی سپی بەرهەم دەهێنرێت
پڕۆژەی نیشتەجێبون مەترسیی بۆ باخەکانی توی سپی دروست دەکات
چنینەوەی توی سپی لە باخەکانی ورمێ
2 ساڵ لەمەوپێش
لە ورمێ وەرزی چنینەوە توی سپی دەستی پێکرد و بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەش رایدەگەیەنێت ورمێ خاوەنی زیاتر لە 112 دۆنم باخی توە.
سەرپەرشتیاری باخەکان لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ لە ئەمڕۆوە چینینەوە بەرهەمی توی سپی لە باخەکانی ورمێ دەست پێدەکات کە بەرهەمەکەی دەگاتە زیاتر لە 175 تۆن.
بە وتەی ئەو تەنها لە گوندەکانی سەر بە شاری ورمێ زیاتر لە 72 دۆنم باخی تو هەیە و 24 دۆنم باخی توی پارێزگاکەش دەکەوێتە شاری گوندەکانی شاری خۆی و بەوەش ئەو دوو شارە زیاترین بەرهەمی تویان هەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد بەهۆی پڕۆژەی شوێنێ نیشتەجێبون زیان بە ژمارەیەکی زۆری باخی تو لە نزیک شاری ورمێ گەیشتوە و ئەوەش بوەتە مەترسیی بۆ سەر درەختەکانی تو.
ورمێ یەکێکە لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە زیاترین توی سپی هەیە و بەشێکی زۆری ئەو توە دوای وشک کردن رەوانەی دەرەوە دەکرێت.

