فارس عیسا: عێراق پارە بۆ موچەی مانگی ئایاریش دەنێرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە، ئەم مانگەش بۆ مووچەی مانگی پێنج بڕێک پارەی بۆ رەوانە بکات.
فارس عیسا لەبارەی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بە میدیای یەکێتی راگەیاندوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاکو پەسەندکردنی بودجە پارە بۆ ھەرێم رەوانە دەکرێت.
وتیشی، داوایان لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە، بۆ مووچەی مانگی پێنج بڕێک پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات و رەنگە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی ئەو پارەیە دەدات.

بابهتی پهیوهندیدار
