دو جوتیار شەڕیان کرد و زەوییەکانی یەکتریان سوتاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاکرێ رایدەگەیەنێت؛ دو جوتیاری سنورەکە لەنێو خۆیاندا دەمەقاڵێ و شەڕیان کردوە و دواتر ئاگریان لە دەغڵ و دانی یەکتری بەرداوە و زیانی (30) ملیۆن دیناریان بەرکەوتوە.

عەقید ئیبراهیم فەریق، وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی رایگەیاند؛ دو جوتیاری قەزای ئاکرێ کە رووبەرێکی زۆر گەنمیان چاندوە لە سنوورەکە، بەهۆی کێشەی نێوانیانەوە ئاگریان لە گەنم و زەوی یەکتری بەرداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی زۆر بەر زەوی هەردو جوتیارەکە کەوتوە و زیانەکەش بە (30) ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار