پارکەکانی راوەستانی ئۆتۆمبێل لە چاڤیلاند دادەخرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی زیاد وەرگرتن و بەکرێدانی شەقامی گشتی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەرسێ پارکی ئۆتۆمبێلەکانی پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند دادەخات.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، "لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان کە لە قائیمقامیەتی سلێمانی تۆمارکراوە، لەرۆژی جیهانی مناڵاندا، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی بەرزکردوەتەوە بۆ سەرو دو هەزار دینار، بۆیە لەلایەن لیژنەی هاتوچۆی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پسوڵەی سەرپێچی بۆکراوە.

وتیشی، "لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ  پارکەکانی چاڤیلاند، دەرکەوتوە کە شەقامە گشتییەکانی چواردەوری پڕۆژەکەی وەک پارکی وەستانی ئوتومبێل بەکارهێنراوە و کرێییەکی زۆریش لە شۆفێران وەرگیراوە".

هەروەها، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی پارکەکانی چاڤیلاند، هەبونی بڕێکی زۆری قەرزەی قائیمقامیەتی سلێمانییە کە بەهۆی تۆمارکردنی سەرپێچییەکی زۆری ساڵانی پێشوە کەپابەندی مەرجەکانی کارکردن نەبوە و غرامەی بۆ نوسراوە.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ پارکی وەستانی ئوتومبێلەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند دادەخرێت و روبەڕوی رێکارە یاساییەکانیش دەکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار