تیرۆریستێک دەستگیرکرا کە لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەردا ویستویەتی بێتە هەرێمی کوردستانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان ، هەوڵێکی کۆچی نایاساییان پوچەڵ کردووەتەوە.
لەڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:دوای بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر هەوڵێکی کۆچی نایاسایی و بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان ، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢ لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشەوە ، توانرا ١٨ کەسی بیانی دەستگیربکەن ، لەگەڵ ڕێبەرەکانیان و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دەیانگواستنەوە ، کە بەنیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی بێنەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە .
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ، گەورە تیرۆریستێک بەناوی ( م ، ط ، ع ) لە نێویاندا هەیە . تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٣٩ )ی یاسای ژمارە ( ٧٦ )ی ساڵی ٢٠١٧ ی تایبەت بە بیانیەکان ، وە تیرۆریستەکەش بەماددەی ( ٢ ) ی یاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

