بە تۆمەتی گەندەڵیی 30 بەڕێوەبەر و بەرپرس لە سنە دادگایی دەکرێن
تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و داگیرکردنی موڵک و زەویی گشتیی لەسەریان ساخ کراوەتەوە

مەیدانی ئازادی لە شاری سنە کە بە "مەیان ئێقباڵ" ناودەهێنرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
داواکاری گشتیی پارێزگای سنە رایگەیاند ژمارەیەک بەرێوەبەڕ و بەرپرسی باڵای پارێزگاکە دەستیان هەبوە لە گەندەڵی و دزینی سەروەت و سامانی گشتیی و بەو هۆکارانە دادگایی دەکرێن.
سەرۆکی داواکاری گشتیی پارێزگای کوردستان(سنە) رایگەیاندوە؛ تا ئێستا تۆمەتی 30 بەرپرس و بەڕێوبەری شار و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سنە ساخ بوەتەوە و ژمارەیەکیان دادگایی دەکرێن و ژمارەیەکیشیان سزا دراون.
ئاماژە بەوە کراوە ئەو بەرپرس و بەڕێوەبەرانە دەستیان هەبوە لە ساختەکاریی بەڵگە فەرمییەکان و مامەڵەی خراپ بە داهاتی گشتیی و حکومیی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بە مەبەستی دزینی سەروەت و سامانی گشتیی.
سەرۆکی داواکاری گشتیی سنە رونی کردوەتەوە زۆربەی ئەو کەسانە لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی و جێگر و راوێژکار بون کە ژمارەیەکیان سزای زیندانی و ماددیان بەسەردا سەپێنراوە.
لە ماوەی رابردودا ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومی شارەوانییەکانی بانە و مەریوان و سنە بە تۆمەتی داگیرکردنی موڵک و زەوی و بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکران.

