وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوید قسەیان کرد و ئەندامێکی پەکەکە رادەستی تورکیا دەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوید لەبارەی پرسی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا بە تەلەفون قسەیان کرد و بڕیارە ئەندامێکی پەکەکە رادەستی تورکیا بکرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و توبیاس بیلسترۆن وەزیری دەرەوەی ورکیا لە رێگەی تەلەفونەوە قسەیان لەسەر پرسی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە سوید هەگاوی پێویست بنێت. توبیاس بیلسترۆنیش پیرۆزبایی لە هاکان فیداکان کردووە کە ئەرکی نوێی وەرگرتووە و رایگەیاندووە کە پەیوەندیەکانیان بەردەوام دەبێت. لەلایەکی دیکەوە دادگای باڵات سوید بڕیاریدا کە کوردێکی باکوری کوردستان رادەستی تورکیا بکاتەوە.
رۆژنامەی ئافتونبلادتی سویدی لەم بارەیەوە رایگەیاند، دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی رادەستکردنی هاوڵاتیەکی باکوری کوردستان بە تورکیا دەکردووە، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری کۆتایی لەبارەی رادەستکردنەوەی دەدات.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئەو کەسە تەمەنی ٣٥ ساڵە و ساڵی ٢٠١٤ لە تورکیا هەڵهاتووە و لە سوید نیشتەجێ بووە. هەرچەندە دەگوترێت، هۆکاری سزادانی ئەو کەسە لەلایەن تورکیاوە بۆ مادەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام رۆژنامەکە ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە و وتی، داواکراوەکە بەهۆی ئەندامێتی هەدەپە و پشتگیریکردن لە پەکەکەوە رووبەرووی مەترسی گرتن بووەتەوە.

