دوای 24 کاتژمێر ئاگرەکەی پاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت

زیاتر لە 60 دۆنم دارستان و پوش و پاوانی کرماشان دەسوتێت

ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵ

2 ساڵ لەمەوپێش



ئاگرێکی فراوان ناوچە گەشتیارییەکانی نێوان پاوە و جوانڕۆ دەگرێتەوە و بەرپرسێکی ژینگەش رایدەگەیەنێت ئاگرەکە دوای 24 کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی زۆر بە ناوچەکە گەیشتوە.

ئەحەد جەلیلیان بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ بەهۆی ئاگرەوە زیاتر لە 60 دۆنم لە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەی (بۆزین و مەرەخێڵ) کە ناوچەیەکی پارێزراوی گەشتییارییە سوتاوە.

ئاماژەی بەوە کردوە ئاگری ئەو ناوچەیە دوای 24 کاتژمێر بە هەوڵی دانیشتوانی ناوچەکە و چالاکوانان و دەزگا پەیوەندیدارەکان کۆنتڕۆڵ کراوە و تا ئێستا زیانەکان بە تەواویی رون نەبوەتەوە.

ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵ دەکەوێتە نێوان پاوە و جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان کە 92 هەزار دۆنم دارستانی درەختی بەڕو لە خۆی دەگرێت و ژینگەیەکی سەرەکی ئاژەڵ و گیاندراە دەگمەنەکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵی 1999 راوکردن لەو ناوچەیە قەدەغە کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار