ناسنامەی گە*ر*یلا*یەکی شەهیدی خەڵکی سلێمانی راگەیەندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرد کە خەڵکی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانە و لە ٢٤ی ئایاردا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکی ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی خەڵکی سلێمانی ئاشکرا کرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گەریلایەکیان بە ناوی شڤان محەمەد بە بازناو ( زەردەشت باشوری) خەڵکی سلێمانی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٤ی ئایاری ئەمساڵ لە هەرێمی زاپ شەهید بووە کە ناوی باوکی محەمەد و ناوی دایکی نیسانە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هەپەگە دەڵێت، لە دوو رۆژی دواییدا هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانیان ١١٠ جار بۆردومان و تۆپباران کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار