نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە لە مانگی تەموزدا هەواڵی خۆش دەبیستن، ئەو دۆخانە بەشێوەیەک تێدەپەڕێین.

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی کۆڕبەندی ئابوری لە شاری سلێمانی رایگەیاند"فڕۆکەخانەی سلێمانی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنییە و کە بەدڵنیاییەوە لەمانگی تەموزدا هەواڵی خۆش دەبیستن، ئەو دۆخانە بەشێوەیەک تێدەپەڕێین کە بچێتە ئاستێکی دیکە و ئەو تەحەدایەش کە لەسەرمان کرا بە سوپاسەوە بۆ هێڵی قەتەریە و هێڵەکانی دیکە توانیمان بیگۆڕین بۆ دەرفەت و لە گەشتێکی یەکجارە لە هەفتەیەکدا بۆ حەوت رۆژەی بگۆڕین".

وتیشی،" "31%ی پیشەسازی هەمو عێراق، پشەسازیە قورسەکانی وەکو چیمەنتۆ، شیش، بلۆک و ئەلەمنیۆم و pvc و زۆر بواری دیکە لە سلێمانی دروستدەکرێت و 60%ی پیشەسازی هەمو هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانییە".

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، "سلێمانی شارێکی ئارامە، ئارامە بۆ ژیان و ئازادیەکان و ئازادی رادەربڕین و ئازادی گوزارشت لە خۆکردن و بۆ خۆپیشاندان و وەبەرهێنان و بوژاندنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار