سەرۆکایەتی هەرێم: عێراق ئامادەیی دەربڕیوە هەڵبژاردنی هەرێم بەرێوەببات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هەڵبژاردن سەردانی بەغدای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، دەشڵێت کۆمیسیۆن ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەکەیان بۆ بەغدا باسی لەوە کرد، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سوور دەبێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە گفتوگۆ بەردەوام دەبێت لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەوەی رۆژێک بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکەن.

دڵشاد شەهاب دەڵێت: ئەگەر ئەنجامدانی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق جێگیر بکرێت، ئەوە ئاسان نییە ئەو کۆمیسیۆنە بتوانێت هەردوو هەڵبژاردنە لە یەک کاتدا بەڕێوەببات، بۆیە پێدەچێت رۆژی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکرێت، بەڵام داواشیان کردووە کە ئەگەر کۆمیسیۆنی عێراق بتوانێت، هەردوو هەڵبژاردنەکە بەیەکەوە بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار