٢٤ کاتژمێر درایە کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕێکەوتن لەسەر بودجە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق جارێکی دیکە دواخرا.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق 24 کاتژمێر مۆڵەتی دایە کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق تا لەبارەی وردەکاریەکانی پڕۆژەیاسای بودجە ڕێکبکەون، هاوکات لیژنەی داراییشی ڕاسپاردووە لەو ماوەیەدا گۆڕانکاریەکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکەن.

دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە کورد لەناوخۆیدا لەسەر چەند ماددە و بڕگەیەکی بودجە ناکۆکن بەهەمانشێوە شیعەکانیش لەسەر بەشێک لەبڕگەومادەکانی پڕۆژەی بودجە ناکۆکن.

بەم پێیە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لە سەر پڕۆژە یاسای بودجە سبەینێش ئەنجام نادرێت و بە ئەگەری زۆر کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە دوادەخرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار