دەستڕێژی گولـلە لە ئەندامێکی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کرا و بریندارکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لە ئەندامێکی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کرا و بریندارکراوە، کە خەڵکی باکوری کوردستانە و لە ئێستادا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکانی هاوڵاتی کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتوە، "دەوروبەری کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای میزۆپۆتامیا تەقە لە ئەندامێکی رێکخراوەکە بەناوی (هەڤاڵ حوسێن ئاراسان) کراوە و بەهۆیەوە بەسەختی برینداربوە، دوای روداوەکەش هاوڕێکانی گەیاندویانەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی".

ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە پەنابەری سیاسیی باکوری کوردستانەو ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.

ئەو هاوڵاتییە ناوی تەواوی حوسێن ئاراسانە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لەدایکبووە و خەڵکی شاری ماردین بووە.

هاوکات ساڵی رابردووش، زەکی چەلەبی، سەرۆکی رێکخراوەکە کە رێستۆرانتی هەبوو، لە شەقامی بەختیاریی سلێمانی تەقەی لێکرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار