كۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێكردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای راگرتنی كۆبونەوەكە بۆ نزیكەی كاتژمێرێك، لەئێستادا كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 دەستیپێكردەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان  كۆبونەوەی پەرلەمان بەئامادەبونی 259 پەرلەمانتار بۆ پەسەندكردنی بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێكردۆتەوە.

لە دانیشتنی شەوی رابردوی پەرلەمانی عێراق، دەنگ بە ماددەکانی 1، 3، 5، 6، 7 و 8 درا و ماددەی 2 هەڵگیرا، بەهۆى ئەوەى لە رووی زمانەوانییەوە کێشەی هەبوو، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دا کە پێداچوونەوە بۆ داڕشتنەوە زمانەوانیی ئەو ماددەیە بکرێت، هەروەها ماددەی چواریش لابراوە.

هاوکات تاوەكو ئێستا رێكەوتنی كۆتایی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان و بەتایبەتیش یەكێتی  و پارتی لەسەر تێپەڕاندنی ئەو بڕگە و ماددانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان نەكراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار