رێککەوتن لەسەر بڕگەی حەوتی مادەی 14ـی بودجە کراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لایەنە شیعیەكان و فراكسیۆنە كوردیەكان لەڕێكەوتن بۆ تێپەڕاندنی ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 نزیك دەبنەوە، بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداریش، رێكەوتون لەسەر لابردنی دەستەواژەی "راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم" لەبڕگەی حەوتی ئەو ماددەیە .

بەپێی بڕگەی حەوتی ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە كە تێیدا هاتوە، ئەگەر كێشەیەك لەنێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بەرادەستكردنی نەوت دروستبو، لیژنەیەك پێكدەهێندرێت و ئەگەر لەماوەی 30 رۆژدا لیژنەكە نەیتوانی چارەسەری كێشەكە بكات، ناردنی شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان رادەگیرێت، بەڵام لەكۆبونەوەی ئەمشەوی لایەنەكان رێكەوتن كراوە بۆ لابردنی دەستەواژەی "راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم".

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، ماددەی حەوت بەجۆرێك هەموار دەكرێتەوە كە ئەگەر كێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبو، لەماوەی 30 رۆژدا لیژنەیەك پێكدەهێندرێت بۆ چارەسەری كێشەكان و دواتر راپۆرت دەدرێتە سەرۆك وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر كێشەكان.

هەروەها هەمو فراكسیۆنەكان پشتیوانی مانەوەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن، بەڵام پارتی مەرجی هەیە و دەڵێت با بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بكرێت.

لەئێستادا فوئاد حسێن و بەنگین رێكانی شاخەوان عەبدوڵا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لەكۆبونەوەدان بۆئەوەی هەرچی ناكۆكیەكان لەسەر ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە هەیە كۆتاییان پێبهێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار