یەپەگە: سێ شەڕڤانمان لە هێرشی تورکیادا شەهید بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەپەگە رایگەیاند، لە هێرشی دەوڵەتی تورکیادا بۆ سەر شارۆچکەی ئەحداس سێ شەڕڤانیان شەهید بوون.

ئەمڕۆ درۆنێکی دەوڵەتی تورکیا لەسەر رێگەی مەراعات و ناوچەی ئەحداسی سەر بە کانتۆنی شەهبای رۆژئاوای کوردستان، ئۆتۆمبیڵێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی بۆردومان کرد.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و پاراستنی گەل (یەپەگە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە.

یەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە هێرشەکە بە درۆن کاتژمێر چوار و ٤٥ خولەکی ئێوارە ئەنجامدراوە و هێزەکانیان کراونەتە ئامانج.

یەپەگە دەڵێت، لە هێرشەکەدا سێ شەڕڤان شەهید بوون و دوو شەڕڤانیش بریندار بوون. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا ناسنامەی شەڕڤانەکانیان رادەگەیەنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار