پێشنیازەکەی یەکێتی لەبارەی پارێزگاکانەوە پەسەندکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پێشنیازێکی یەکێتی درا کە تیایدا بەغدا مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پارێزگای ناڕازی هەرێم لە ڕووی بودجەوە دەکات
دکتۆرە نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەهاوڵاتی وت: لە دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق دەنگدرا لەسەر بڕگەی ٨ لە ماددەی ١٤ کە وەک پيشنیازی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشکەشکرابوو بە لیژنەی دارایی و تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی هەرێم کە بەر لە هەرخەرجییەک پێویستە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبکات بە پێی یاسا بەرکارەکان.
وتیشی: بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە بودجە دابەش دەکرێت بە پێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ پێویستە هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕگەیە بە گرنتی تەمویلکردنیشەوە.

بابهتی پهیوهندیدار