باوکی کوژراوێکی رۆژهەڵات 24 رۆژە مانی گرتوە
دەستگیرکردنی کەسوکاری شەهیدانی رۆژهەڵات بەردەوامە

لای (چەپ) کەمال لوتفی باوکی رەزا لوتفی لای (راست) کە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری دێولان کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
باوکی کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 24 رۆژە لە زیندان مانی گرتوە و شەش کەسی دیکەش دەستگیر دەکرێن کراون کە باوکی شەش کوژراوی ناڕەزایەتییەکانن.
کەمال لوتفی باوکی رەزا لوتفی کە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری دێولان کوژرا، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بە بێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی لەسەر ساخ بکرێتەوە لە زیندانی شاری کامیاران راگیروە و ئەویش وەک ناڕەزایەتییەک مانی لە خواردن گرتوە.
لە ماوەی رابردودا بە بیانوی جیاواز، دایک و باوک و کەسوکاری کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێن.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردوە؛ لەو ماوەیەدا ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە و هاوکات دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان فشارەکانیان لەسەر کەسوکاری دەستگیرکراون و کوژاوانی ناڕەزایەتییەکان توندتر کردوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ هێمن ئەحمەدزادە خەڵکی شاری مەهاباد کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستگیرکرابو لە لایەن دادگایەکی ئێرانەوە سزای 18 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.
