مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: چیدیکە غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق دەکات و دەستخۆشییان لێدەکات، دەشڵێت، "چیدیکە غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت."

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق هاتووە، "بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی  لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە مووچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین."

دەقى راگەیەندراوەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت
پەیامی پیرۆزبایی بۆ فراکسیۆنی یەکێتیی
بەرێزان لە فراکسیۆنی یەکێتیی، نوێنەرانی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم ، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین. هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا.

دەستتان خۆش و سەرکەوتوو بن
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار