تەرمی حسێن ئاراسان بەرەو قەندیل بەڕێکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێورەسمێک بۆ حسێن ئاراسان هاوڵاتی باکوری کوردستان و ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا سازکرا و تەرمەکەی بەرەو قەندیل بەڕێکرا.

٩ی ئەم مانگە حسێن ئاراسان هاوڵاتی باکوری کوردستان و ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی روبەروی هێرشێکی چەکداری بووەوە و بە قورسی بریندار بوو و دوێنێ ١٠ی مانگ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ رێورەسمێک بۆ تەرمی حسێن ئاراسان لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی لە سلێمانی سازکرا. لە رێورەسمەکەدا لەسەر ناوی کۆمەڵەی کرێکارانی مزیپۆتامیا موسا خالید قسەی کرد و وتی، دوو ساڵە هاوڕێیانیان تیرۆر دەکرێن، بکوژەکە دەوڵەتی تورکە، بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا رێگری لە هێرشەکان نەکراوە.

موسا خالید رایگەیاند، لە شارەکانی کوردستان سیاسەتمەدارانی کورد تیرۆر دەکرێن و کەس دەستگیر ناکرێت و ئەمەش نیگەرانیان دەکات. هێرش دەکەن و دەچنە دهۆک و هەولێر و لەوێوە دەچنە تورکیا. لە سلێمانی بە سەدان کامێرا هەیە، بەڵام رێگری ناکرێت.

موسا خالید ئەوەشی ڕونکردەوە، تاوەکو بکوژەکان ئاشکرا نەکرێن، نابێت کەس باسی کورد و کوردستان بکات.

دوای رێورەسمەکە تەرمی حسێن ئاراسان بەرەو گۆڕستانی قەندیل بەڕێکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار