پەرلەمان کۆدەبێتەوە و بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە دەخرێتە دەنگدانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە دەخرێتە دەنگدانەوە

پەرلەمانی عێراق لە کۆی 68 ماددە لە ڕەشنوسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، لە ماوەی سێ دانیشتنی ڕابردودا 36 ماددەی یەکلاکردەوە، کە ڕۆژانی 8، 9 و 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچو، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگدان لەسەر باقی مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجە دەستپێبکاتەوە.

لە کۆبونەوەی شەوی رابردودا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر 18 ماددەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023/ 2024 و 2025دا، کە کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی 241 پەرلەمانتار بەڕێوەچو، دەنگی لەسەر مادەکانی 14، 25، 26، 27، 28، 29، 30، 31، 32، 33، 34، 35، 36، 37، 38، 39، 40 و 41ی ڕەشنوسی یاسای بودجەدا.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە دەخرێتە دەنگدانەوە و دوو بۆچونی جیاواز هەیە و ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانانی فراکسیۆنە کوردییەکان بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیان گوتووە کە دەیانەوێت دانەوەی موچە بکرێتە پڕۆژە یاسای بودجەوە ،بە شێکی دیکەی پەرلەمانتاران پێیان وایە ئەستەمە بڕگەکە زیاد بکرێتەوە بۆ ئەو مادەیە بەهۆی ئەو مشتومڕە زۆرەی لەسەری هەیە.

هاوکات فراکسیۆنی پارتی پێشنیارێکی پێشکەشکردووە کە تیایدا داوا دەکات : حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە هاوبەشی 12%ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بدەنەوە

پێشنیازەکە بەو جۆرەیە؛ بەشێک لە پارەى پاشەکەوتى مووچە لە داهاتى نێوخۆى هەرێمى کوردستان و بەشەکەى دیکەى لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە تەرخان بکرێت و هەردوولا لەوبارەیەوە لێکتێگەیشتنیان هەبێت

تا ئێستا کۆبونەوەکە دەستی پێنەکردووە کە بڕیاربوو کاتژمێریەکی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات، و چاوەڕوان دەکرێت چەند کاتژمێرێک دوابکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار