لە دهۆک لیژنەیەکی باڵا بۆ نەخۆشی تای خوێنەربوون پێکهێنرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەرەتای بڵابوونەوەی تای نەخۆشی خوێن بەربوون تا ئێستا لە دهۆک دوو کەس توشی نەخۆشی خوێنبەربوون بوون و یەکیکیان گیانی لەدەستداوە.
دکتور فەرهاد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی پاراستن لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بە هاوڵاتی وت" لیژنەی باڵای نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لەگەڵ بەرێوەبەری بەشی نەخۆشیەکانی گوازراوە و بەرێوەبەری دەرمانخانەکان و بەڕێوەبەرانی تەندروستی قەزاکان پێکهێنراوە".
وتیشی،" کاری لیژنەکە بەدواداچوونە بۆنەخۆشیەکەو هەوڵی ڕێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی وهەرکەسێک توشببێت چارەسەری پێویست بۆی دەکرێت"
دکتورفەرهاد ئیسماعیل ووتیشی"تا ئێستا تەنها دوو کەس توشی ئەم نەخۆشیە بوون، یەکێک یان خەڵکی ناحیەی باشیک بۆ سەر بەپارێزگای نەینەوا بوو گیانی لەدەستدا، توشبووی دووەم خەڵکی کۆمەڵگای سیریێ بوو سەربەقەزای ئامێدی دۆخی ئەو جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە."
ئەوەشی ڕونکردەوە،" دەرمان و هەموو پێداویستییەکانی تایبەت بە نەخۆشیەکە لە سنوری پارێزگای دهۆک بەردەستن"
