تورکیا ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 تورکیا دەوروبەری شاروچکەی تەل رەفعەتی رۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی  تورکیا دەوروبەری شاروچەکی تەل رەفعەتی کانتۆنی شەهبای رۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد.

ئاژانسی هاوار نیوزی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا بە بەردەوامی لەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەڕێن، بەڵام باسی زیانەکانی تۆپبارانەکەی نەکردووە.

دوێنێش دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی بێلونیێ و دەوروبەری تەل رەفعەتی تۆپبارا کردبوو. بەگوێرەی زانیاریەکان زیاتر لە ١٠٠ گولە تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون. تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هێزە سەربازیەکان هیچ ئامارێکیان لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار