سوودانی: پێداچوونەوە بەو بڕگانەی یاسای بودجەدا دەکەین کە هەموارکراون و پەسندکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێداچونەوە بەو بڕگانەی ده‌کات کە لە بودجەدا هەموارکراون، هەروەها دیراسەی ده‌کات ئایا تا چەند لەگەڵ دید و ئامانجە جۆراجۆره‌کانی حکومەت لە پرۆگرامی ویزاری پەسەندکراوی له‌لایه‌ن پەرلەمانه‌وه‌ گونجاون.

محه‌مه‌د شیاع سودانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی پەسەندکردنی بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025، رایگەیاند، "ئەو بودجەیەی کە ئەنجومەنی وەزیران لە 13ی ئازاری ڕابردو دەنگی لەسەر داوه‌، ئەو کاره‌له‌پێشیانه‌ی لەبەرچاو گرتوە کە په‌یوه‌ستن به‌پێداویستییە سەرەکیه‌کانی تاک و خێزان و بژێوی هاوڵاتیانه‌وه‌، حکومه‌ت هەوڵدەدات خواستەکانیان به‌وه‌ی چاوەڕێی دەکەن لە حکومەت به‌دیبهێنێت لە پڕۆژەکانی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و ژێرخانی ئابوری".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بە پێشكێشكردنی بودجەی سێ ساڵی، حکومەتەکەی داكۆكی له‌سه‌ر دیدگەی "چاکسازی كردووە. ئەم دیدگایە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کارکردن و پەرەپێدان به‌ داهاتە نانەوتییەکان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت دووپاتدەکاتەوە".

سوودانی باسی لەوەش کردووە کە حکومەتەکەی پێداچوونەوە بەو بڕگانەی پڕۆژەیاساکەدا ده‌كات کە دوای دەنگدانی ئەنجوومەنی وەزیران، بە پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەماندا هەموار کراون و دواتر پەسندکراون.

دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (12-6-2023) پەرلەمانتارانی عێراق دەنگیان بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دا و بڕیارە رادەستی سەرۆککۆماری عێراق بکرێت. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار