پیشەوەرانی پیشەسازیی دهۆک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
شارەوانی دهۆک: "خاوەن پیشەوەران زیادەڕۆییان کردوە"

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پیشەوەرانی دهۆک رێگای سەرەکی دهۆک و هەولێر یان داخست، ئەوەش بەهۆی داخستنی دوکانەکانیان لەلایەن شارەوانی دهۆکەوە.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بە هاوڵاتی ی وت"خاوەن پیشەوەرانی دهۆک ئەوانەی دوکانەکانیان پشت پێشانگای ئۆتۆمبێلەکانە زیادە ڕۆیییان کردوە ".
وتیشی" بۆ نموونە شارەوانی 50 مەتری پێداوە بۆ دروستکردنی دوکانێک بەڵام دوو سێ دووکانی تر دروستکردوە بۆیە شارەوانی دهۆک هەڵساوە بە داخستنی دوکانەکانیان" "
حکومەتی هەرێم زەوی بەشێوەی وەبەرهێنان داوەتە نزیکەی هەزار کەس بۆ دروستکردنی دوکان، لە ئێستاد شارەوانی دەڵێت هەر کەسێک زیادە ڕووی کردبێت دوکانەکەی دادەخرێت ئەوەش ناڕازایی تۆند بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەو کەسانەی لەو شوێنە ئیش دەکەن ژمارەیان نزیکەی هەزار کەسە، ئەوان سوورن لەسەر بەردەوامی ناڕازایی تا کێشەکەیان بۆیان چارەسەر بکرێت.
ئیسماعیل مستەفا ووتیشی"ئەمرۆ نوێنەرانی ئەو دووکانانە لەگەڵ بەرپرسی یاسایی شارەوانی کۆبوونەوەیان کردوە، ئیدارەی پارێزگای دهۆک لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە"
