کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لەسبەینێ چوارشەممەوە پلەکانی گەرما رو لەنزمبونەوە دەکەن بەجۆرێک لە لەسەنتەری پارێزگاکان (3-4) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبنەوە.

بەشی پێشبنییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند "سبەى چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە، ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت، لەگەڵ نزبوونەوەى پلەکانى گەرما پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە".

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، پاشان  بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خیرایی با.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر       : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک       : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک    : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ        :  36 پلەی سیلیزی
سۆران     :  32 پلەی سیلیزی
گەرمیان   :  40 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار