وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: قۆناغێکی "گرنگ"ی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین تەواو دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم ئاشکرایکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پیدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و خولیان گارسیا ڤاڵڤێرد خاوەنی کۆمپانیای کونسوڵ ترانسی ئیسپانی، گفتوگۆیانکرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و بەشداری کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان و ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە بەرباس و کۆمپانیا ئیسپانییەکەی جێبەجێکاری پرۆژەکە دڵنیایی داوەتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی کەڵکی ئابووری پرۆژەکە تەواو دەکەن، کە قۆناغێکی گرنگی پرۆژەکەیە و راپۆڕتی کۆتاییش پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەکەن.

ھاوکات ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی، جێبەجێکردنی پرۆژەکە ھەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی لە داھاتوو کاری ھاوبەش و پرۆژەی زیاتر بۆ خزمەتی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار