هەرێم؛ بۆ مووچە چاوەڕێی پارەی بەغداد دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارای هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پارەی پێویستی لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی بەغدایە، بەغداش بۆ دابەشکردنی مووچە ئەمڕۆ بڕیاریداوە 400 ملیار ڕەوانەی هەرێم بکات.
بەپێی زانیاریەکانی هاوڵاتی تائێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیارینەکردووە، بۆ دابەشکردنی مووچەش چاوەڕێی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەکەن تا دەست بەدابەشکردنی بکەن.
مانگانە بەغدا بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 400 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات بۆ ئەم مانگە هێشتا ڕەوانەی نەکردووەو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە ئەو پارەیە خەرج بکات.
بابهتی پهیوهندیدار
