هە*پە*گە: لە چوار مانگی رابردوودا کە بێچالاکیمان راگەیاندبوو ٣٢ گەریلامان شەهید بوون
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەپەگە رایگەیاند، لە چوار مانگی رابردوودا کە بەهۆی بومەلەرزەکەی شەشی شوبات و هەڵبژاردنەکانەوە، بێچالاکیان راگەیاندبوو، ٣٢ گەریلایان لەلایەن سوپای تورکیاوە شەهید کراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری چوار مانگی رابردووی هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر گەریلاکانیی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، کەجەکە بێچالاکی راگەیاندبوو و گەریلاکانیش هێرشیان نەدەکردە سەر سوپای تورکیا.
هەپەگە دەڵێت، لەو ماوەیەدا، سوپای تورکیا لەو ماوەیەدا چوار هەزار و ٨٤٨ جار بارەگاکانی ئەوانی بۆردومان و تۆپباران کردووە.
هەروەها ٢٢٤ جار بە چەکی فسفۆڕ، جۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی هێرش کراوەتە سەریان.
لە ئامارەکەدا هاتووە، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، 32 گەریلا شەهید بوون، ٨٤ سەربازی تورکیا کوژراون و سێ سەرباز بریندار بوون.
