تەندروستی سلێمانی: سلێمانی تاکە پارێزگایە حاڵەتی تای خوێنبەربوون تێیدا تۆمارنەکراوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی تاکە پارێزگایە حاڵەتی تای خوێنبەربوون تێدا تۆمارنەکراوە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 14-06-2023) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سلێمانی تاکە پارێزگای عێراقە کە تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارنەکراوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو حاڵەتە گوماناوییە لە بەغدا گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە تای خوێنبەربوونی نییە.
سەباح هەورامی داوا لە هاوڵاتیان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی تای خوێنبەربوون بڵاونەبێتەوە و دەڵێت، ڤایرۆسەکە بەهۆی گەنەوە بڵاودەبێتەوە و زیاتر لەنێو ئەو کەسانەدا مەترسیدارە، کە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن "
وتیشی، "داوا دەکەم لە جەژنی قورباندا ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان سەرببڕن و رێکارە زانستییەکان بگرنەبەر، چونکە نەخۆشییەکە زۆر مەترسیدارە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و میدیا دەکەم هاووڵاتیان هۆشیار بکەنەوە و هێزە ئەمنییەکانیش نەهێڵن کەس لە دەرەوەی سەربڕخانەکان ئاژەڵ سەرببڕن، ئێمە ناڵێین قوربانی مەکەن و ئاژەڵ سەرمەبڕن، بەڵام با بەگوێرەی رێکارەکان بێت، چونکە لەکاتی سەربڕیندا، ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر زیاترە".
لەبارەی هەوکردنی پەردەی مێشکەوە، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای سلێمانی گوتی "هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان، دەرکەوتووە کە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە و گومان دەکرێت سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بێت، بۆیە ئێمە گومان لە سەرچاوەکانی ئاو دەکەین، بەڵام بەو مانایە نا کە سەرچاوەکانی ئاو پیس بن، رەنگە ئەو تانکەرانەی ئاو دەگوازنەوە رەچاوی رێنماییەکان نەکەن یان هۆکاری دیکە هەبن".
بەگوتەی د. سەباح هەورامی، دوای کۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ، ژمارەی تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک کەمبووەتەوە، "بۆیە گومان لە خواردن و خواردنەوەی قوتابخانەکانیش دەکەین".
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
