ژمارەیەک لە بەرپرس و بەڕێوبەرانی مەریوان دەستگیردەکرێن

زیاتر لە 50 بەرپرس و بەڕێوبەری پارێزگای سنە بە تۆمەتی گەندەڵیی دەستگیر دەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردوەتەوە ژمارەیەک بەرپرسی شاری مەریوان بە تۆمەتی گەندەڵیی دەستگیرکراون و ژمارەیەکی دیکەش رەوانەی زیندان کراون.

داواکاری گشتیی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ هەشت کەس لە بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی مەریوان بە تۆمەتی گەندەڵیی دەستگیر کراون و 10 کەسی دیکەشیان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کردوە؛ سەرپەرشتی ئێستای شارەوانی مەریوان و براکەی و سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی و سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی گەندەلێ و بەکارهێنانی خراپی موڵک و داهاتی گشتیی دەستگیرکراون.

حسێن حسێنی، سەرۆکی داواکاری گشتیی سنە بە میدیاکانی راگەیاندوە؛ جگە لە دەستگیرکردنی ئەو بەرپرس و بەڕێوبەرانە لە مەریوان 10 کەسی دیکە لە چوارچێوەی هەمان دۆسیەدا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە.

لە ماوەی رابردودا زیاتر لە 50 بەرپرس و بەڕێوبەری شارەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی داگیرکردنی موڵکی گشتی و گەندەڵی لە بەکار‌هێنانی داهات و سامانی ئەو بەشە لە کوردستان دەستگیر کراون.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ ژمارەیەک لە سەرۆکی شارەوانییەکان و بەڕێوبەرایەتییەکانی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سنە لە دۆسیەکانی داگیرکردنی زەوی  و موڵک ، ئەنجامدانی کاری نایاسایی و بەرتیل وەرگرتن تێوەگلاون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار