كۆمیسیۆنی عێراق: حەلبووسی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم دوورنەخراوەتەوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌مڕۆ هەینی، عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌باره‌ی گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی نیشتمانی كه ئێستا‌ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌، هیچ بڕیارێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ .

ئەمەشلە کاتێکدایە رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە. 

محەممەد حەلبووسی لە یەکەم کاردانەوەدا رایگەیاند، "دادگای فیدراڵی کۆتایی بە ئەندامێتیم هێناوە؛ ئەوە بڕیارێکی سەیرە؛ سەرم سوڕماوە و نازانم لە کوێوە هاتووە." وتیشی: "پەنا بۆ رێکاری یاسایی دەبەم بۆ پاراستنی مافی دەستووری."

هاوکات فارس ئه‌لفارس، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی عه‌زم رایگه‌یاندووه‌، گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌ و رێككه‌وتن هه‌یه‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حزبی ته‌قه‌دومی حه‌لبووسی بێت، بۆیه‌ تائێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هێشتا ناوی كاندیده‌كه‌یان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار