بەراوردی توانای سەربازی ئێران و ئیسرائیل لەڕاپۆرتێكدا بخوێنەرەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی: شوان بەدری

لە دوای تیرۆر کردنی رەزا موسەوی بەرپرسی پەیوەندی سەربازی نێوان ئێران و سوریا ، هەرەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوە و  بەردەوامی جەنگ لە غەزە و ئەگەری پێکدادنی سەربازی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیادیكردووە، هاوڵاتی لەم راپۆرتەدا توانا و هێزی سەربازی ئەو دوو ووڵاتە دەخاتە ڕوو.

پۆلێن بەندی جیهانی; بە پێی پۆلێن بەندییە جیهانییەکان هێزە سەربازییەکانی هەردوو وڵات لە یەکەوە نزیکن و هەردوو وڵات لە ڕیزبەندی 17 و 18 ی بەهێزترین هێزە سەربازییەکانی جیهانن.
هەر بە پێی پێگەی گڵۆباڵ فایەر پاوەری ئەمریکی هێزە سەربازییەکانی  ئەو دوو  وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی نەوەراست بە پلەی سێیەم و چوارەم دێن بە دوای یەکدا.
بودجەی سەربازی

لە رووی بودجەی سەربازییەوە ئێران لە ریزبەندی چلەمین ووڵاتانی جیهانە.

بودجەی ساڵانەکەی بە پێنج ملیار و نیو دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئیسرائیلیش بە بودجەی 24ملیار و سێسەد ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی حەڤدەیەمی ووڵاتاندایە لە رووی بودجەی سەربازییەوە.
هێزی مرۆیی

هێزە سەربازییەکانی ئێران بە یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت ، بەم جۆرە، 515 هەزار سەرباز، 350 هەزار سەربازی یەدەک،90 هەزار کەسی نیمچە سەربازی.

هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلیش بە 646 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت بەم جۆرە، 163 هەزار سەرباز،465 هەزار سەربازی یەدەک، هەشت هەزار کەسی نیمچە سەربازی.
هێزی ئاسمانی   

ئێران خاوەنی 541 فرۆکەی جەنگییە و لە ریزبەندی 21 ی جیهانییە ، ئیسرائیلیش بە خاوەندارێتی 601 فرۆکەی جەنگی لە ریزبەندی 18 ی جیهانییە.
هێزی ووشکانی

هێزە ووشکانییەکانی ئێران 4071  تانك و 69 هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و 580 دوورهاوێژ و 2050  تۆپی دوورهاوێژ و 1085 ڕاجیمەی مووشەکی لە خۆ دەگرێت، لە بەرابەریشدا ئیسرائیل خاوەنی 2200  تانك و 56 هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و 650 دوورهاوێژ و 300 تۆپی دوورهاوێژ  و300 راجیمەی مووشەکییە.
هێزی دەریایی

هێزە دەریاییەکانی ئێران لە 101 یەکەی دەریایی پێک دێت، بەم جۆرە حەوت پاپۆری جەنگی ،سێ کۆرڤیتی دەریایی ، 19 ژێردەریایی و چەند مین شکێنێکە بەم جۆرە لە ریزبەندی 32 ی جیهانییە.

هەرچی ئیسرائیلیشە بە حەوت کۆرڤیت و پێنج ژێردەریایی و چەند پاپۆرێکی چاودێری و 67 یەکەی دەریایی لە ریزبەندی چلەمی جیهانییە.
هێزی ئەتۆمی

ئێران خاوەنی هیچ جۆرە بۆمبێکی ئەتۆمی نییە ، بەڵام ئیسرائیل هەرچەندە ئاشکرای نەکردووە بەڵام بە پێی چاودێران خاوەنی دەیان کڵاوەی ئەتۆمی هەجۆرە.
فرۆکەی بێفرکەوان

هەردوو ووڵات خاوەنی ژمارەیەکی بەرچاو فرۆکەی بێفرۆکەوانن ،  هەندێک لە فرۆکە ئێرانییەکان وەک شاهیدی یەک  رووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا بەکاری هێناون .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار