زەنگە مەترسیدارەکە لێدرا، پەتای نوێ لەجیهان سەرهەڵدەدات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی 2023دا ، بەرپرسانی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی. ئەوەیان خستە ڕوو ، پێویستە جیهان بە باشی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایانە ئامادە بکەن
 کە لە داهاتوودا یەخەیان دەگرێت.

بە پێی پێشبینی زانایانی بواری تەندرووستی  ڕەنگە ساڵی 2024 ،ساڵی بڵاوبوونەوەی پەتای جۆراوجۆر بێت ،هەر لەبەر ئەمەش پێویستە ووڵاتانی جیهان و کەرتی تەندرووستی چاوکراوە و ووشیار بن و بتوانن بە زووترین کات،  بەرەنگاری ئەو جۆرە نەخۆشی و پەتا مەترسیدارانە ببەنەوە.

هاوڵاتی لەم ڕاپۆرتەدا ئەو پەتا مەترسیدارانەی  واچاوەروان دەکرێت لە ساڵی تازەدا بڵاو ببنەوە دەخاتە ڕوو.یەكەمیان، كۆڤید 19 ی گۆڕاو  كە "جەی ئێن وەن" یشی پێدەوترێت.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید19 ی گۆڕاو بە جیهاندا ، وادیارە ئەم پەتایە لەساڵی تازەدا دەبێتە سەرەکیترین مەترسی بۆ سەر ژینگە و مرۆڤ.هەرچەندە تا ئێستا رێکخراوی تەندرووستی جیهانی پێیوایە مەترسی ئەم جۆرە پەتایە، نەگەیشتۆتە ئاستێکی نەخوازراو،  بەڵام گەر بێتوو دۆخەکە لەدەست دەربچێت، ئەوە دەبێتە هەرەشەیەکی ڕاستەقینە.

دووەم ئاوڵەی مەیمون :

واپێدەچێت لە ساڵی تازەدا ئاوڵەی مەمیموونیش مەترسییەکی دیکە بێت بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ، بە تایبەتیش لە دوای بڵاوبوونەوەی جۆرێکی تازەی ئەو نەخۆشییە کە لە هەر 10کەسێکی تووشبوو کەسێک دەکوژێت.ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییەش بە "كلاد یەك" و "كلاد دوو " ناسراوە جۆری یەکەمیان مەترسیدارترە ،بە جۆرێ ڕێژەی مردنی کەسە تووشبووەکان دەگاتە ٪10.

سێیەم تای مێشوولە:
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 دا  زانایان هۆشدارییەکی بەپەلەیان لەبارەی تای مێشوولە بڵاوکردەوە و بە مەترسییەکی راستەقینەیان بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ لە قەڵەمدا ، بەتایبەتیش دوای ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەر یەک لە وڵاتەکانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و قوبرس بڵاوبووەوە.

بە گشتی مێشوولەی هەڵگری ئەم جۆرە ڤایرۆسە، لە ناوچەگەرمەکانی زەمین بڵاون ، بەڵام زانایان پێیان وایە بە هۆی تێکچوونی کەشی زەوی و ئەو شەپۆلە گەرمییەی رووی لەناوچەکانی ئەوروپا کردووە و ژینگەیەکی لەباری بۆ ئەم مێشوولەیە خووڵقاندووە .

چوارەم سوورێژە :

لەساڵی 2022دا نەخۆشی سورێژە کە یەکێکە لە نەخۆشییە درمەکان لە جیهاندا بە تەنها لەئەوروپا بە ڕێژەی ٪3000 زیادی کردووە.بە پێی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە مانگی یەک تا مانگی دەی ساڵی 2023 ، سی هەزار کەس ئەم نەخۆشییەیان گرتووە ، لە کاتێکدا بە درێژایی ساڵی 2022 ، 941 کەس ئەم نەخۆشییەیان گرتبوو ، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوە و مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار