لە بەغدا تەقینەوە روویدا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو شەش کەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

میدیا عیراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ بۆمبێکی چێندراو لە نزیک زیندانی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هاوکات هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و زانینی هۆکاری تەقینەوەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار