رۆژێک دوای هەڵبژاردن نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبووەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاەوڵاتی

رۆژێک دوای هەڵبژاردنەکانی ئێران کە هەواڵەکان باس لە بەشداری کەمی خەڵک دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا، هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە بازاڕی تاران شەش هەزار تمەنی تێپەڕاند.

بەپێی راپۆرتێک کە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، هەر دۆلارێک بە زیاتر لە ٦٠ هەزار تمەن، یۆرۆ بە ٦٥ هەزار تمەن و پاوەنی ئینگلتەرا بە ٧٦ هەزار تمەن مامەڵەیان پێوە کراوە.

چوونە سەرەوەی نرخی دۆلار و دراوەکانی تر لە رۆژەکانی رابردوودا لە بازاڕی ئێران بە شێوەی جیاواز لە لایەن کاسبکاران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە باسی لێوە کراوە.

تمەنی ئێرانی لەئێستادا یەکێک لە بێ بەهاترین دراوەکانە لە جیهاندا بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان، هەروەها سیاسەتەکانی ئێران کە دژی رۆژئاوا وەستاوەتەوە رۆژ لەگەڵ رۆژ نرخی تمەنی ئێرانی روو لە دابەزینە.

دەوڵەت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بازاڕ دەستی کردووە بە چاپی بێ پشتیوانی پارە و ئەمەش بووە بە هۆی هەڵئاوسانی ئابووری .

لە ئێستادا بە پێی ئامارە حکومەییەکان هەڵئاوسانی ئابووری نزکی لە ٪٥٤، ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی ئامارە جیاوازەکان نرخی هەڵئاوسان لە ئێران سەرووی لە ٦٠ ٪ ە.

دوێنێ هەینی ١ی ئازاری ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی ١٢هەمین خولی پەرلەمان و شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران ئەنجامدرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار