حوسییەکان دوو کەشتی ئەمەریکایان لە دەریای سوور کردە ئامانج

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حوسییەکانی یەمەن ئاشکرایانکرد ئێوارەی ئەمڕۆ بە ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو کەشتی ئەمریکییان لە دەریای سوور کردە ئامانج.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازاری 2024 حوسییەکانی یەمەن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، لەڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دەریای سوور دوو کەشتی ئەمەریکایان کردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە "ئۆپەراسیۆنەکە بە ژمارەیەک مووشەکی دەریایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە"، حوسییەکانی یەمەن جەخت لەوەدەکەنەوە "هێزە چەکدارەکانی یەمەن درێغی ناکەن لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هەموو ئامانجە دوژمنکارەکان، هەروەها ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن تاوەکو گەمارۆی سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەڵنەگیرێت".

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار